شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-16 07:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان: با هەموان ئیعتراف بکەین حکوومەتی هەرێم شکستخواردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان لە لێدوانێکدا دەڵێت، حکوومەتی هەرێم خاوەن سیستەمێکی شکستخواردووە، با هەموان ئیعتراف بکەین و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بدەین خەڵک بەجدی دۆخی خراپەو حەقی زۆریان بەسەر هەمووانەوە هەیە.

کوردپرێس:

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له‌ نووسینێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: "لامەرکەزیەتمان بۆ هەموو هەرێم دەوێ، یەکێتی لەسەردەمی شاخەوە بڕوای بە خۆ بەڕێوەبەری هەبوە نمونەش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گوندەکان بوو".

ئەو نوێنەرەی یەکێتییی نیشتمانیی کوردستاتن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی کوردستان باسی له‌وه‌شكردووه‌: حکومەتی هەرێم خاوەن سیستەمێکی شکستخواردوە. با هەموان ئیعتراف بکەین و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بدەین خەڵک بەجدی دۆخی خراپەو حەقی زۆریان بەسەر هەمووانەوە هەیە.

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ده‌شڵێت: "کێشە شەخسەکان نین بەڵکو خراپی بەڕێوەبردنە، ئێمە هەرێمێکی یەکگرتوی بەهێزمان ئەوێ، لامەرکەزیەتمان بۆ تەنیا شارێک ناوێ بۆ هەموو کوردستانمان دەوێ بۆ هەولێرو شەنگال و زاخۆو هەڵەبجەش، چونکە خەڵکی یەک گرفت و یەک معانات و کێشەیان هەیە بەدەست نا شەفافی و بێرۆکراتیەتی حکوومەتی هەرێمەوە".

* لە شارپرێس وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە