شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-07 06:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەى کازمى دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆمارى عێراق پەیامێکى پیرۆزبایی ئاڕاستەى سەرۆک وەزیرانى نوێی وڵاتەکەی دەکات و پشتیوانیى خۆی بۆ حکوومەتەکەى دووپات کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق پەیامێکی لە توویتەری خۆی بڵاوی کردوە و پیرۆزبایی وەرگرتنى متمانەی لەلایەن پەرلەمانەوە ئاڕاستەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى نوێی عێراقی کرد.

سەرۆک کۆمار لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە کە قۆناغێکى سەختیان بەیەکەوە تێپەڕاندووە و هیوای خواست کە پێکهێنانى حکوومەت لە زووترین کاتدا رووبەرووى قەیرانە تەندروستى و ئابووریەکان ببێتەوە.

هەروەها سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەشى خستووەتەڕوو کە ئەم حکوومەتە کار بکات بۆ ئەنجام دانى چاکسازی و ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنێکى بیگەرد بکات.

لەکۆتاییشدا بەرهەم ساڵح پشتیوانى خۆى بۆ حکوومەتەکەى کازمى دووپات کردوەتەوە.

ئەمشەو پەرلەمانى عێراق بە ئامادەبوونى ٢٣٣ پەرلەمانتار متمانەى بەخشى بە ١٦ وەزیرى کابینەکەى مستەفا کازمى و ٥ کاندید متمانەیان وەرنەگرت کە سێ کاندید دەنگى پێویستیان نەهێنا و متمانەدان بە دوو کاندیدیش بۆ کاتێکى تر دواخران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە