شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-07 06:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە زیاتر لە 130هەزار حاڵەت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 253 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە تورکیا گەیشتە 131 هەزار و 744 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکیدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 64 هاووڵاتیی تورکیا بە هۆی کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و هەروەها 2 هەزار و 253 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە؛ بەمەش کۆی گشتیی قوربانیانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 3 هەزار و 584 کەس و کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 131 هەزار و 744 حاڵەت.

وەزیری تەندروستی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4 هەزار و 917 هاووڵاتی لە ڤایرۆسەکە ڕزگاریان بووە و بەوەش کۆی ئەو کەسانەی لە پەتاکە چاک بوونەتەوە دەگاتە 78 هەزار و 202 کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە