چاکبوونەوەی 89.5 تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزراەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە کۆی 391 کەسی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا 350 کەس بەرانبەر لەگەڵ 89.5 تووشبووان چاک بوونەتەوە و 1.27 گیانیان لەدەست داوە.
دەقی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:
تاوەكوو ئەوڕۆ ٩٨٤٠ هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها ١١٢٥ هاووڵاتی لە ٣٣ شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ ٣٣٥ لە هەولێر، ١٢٩ لە سلێمانی، ٦٥٨ لە دهۆك، ٣ لە ڕاپەرین. وە ٨٧١٥ هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتیان ٩٩ هاووڵاتی بوو.
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ ١١٤١ پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ ٤٧٤ هەولێر، ٣١٩ سلێمانی، ٣١٢ دهۆك، ١٠ هەلەبجە، ٢٦ ڕاپەرین، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە.
كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ٤٨٨٠٤ پشكنین بووە
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان ٣٩١ تووشبوو، لەنێویاندا ٥ مردن هەیە و ٣٥٠ نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئێستا تەنها ٣٦ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران