بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی راگەیاند شەممەی داهاتوو، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، رێکارەکانی حکوومەت بە پێچەوانەی وڵاتان، زووتر جێبەجێ کران ئەمەش وایکرد کەمترین زیان بکەین.
فازڵ میرانی ئاماژەی بەوەش دا، نابێت کێشە سیاسییەکان داخڵ بە حکوومەت بکرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران