یەکێتی و گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ سێشەمە 5/5/2020 وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد و پاش کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی نێوان بزووتنەوەى گۆڕان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەسێ خاڵدا ڕوون کردۆتەوە.
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، دابین کردنی بژێوی خەڵک و مووچە، ئەرکی سەرەکیی حکوومەتی هەرێم و لایەنە بەشدارەکانییەتی و پێویستە هەموو هەوڵەکان لەم پێناوەدا بخرێنە گەڕ.
ئەوەش باس کراوە، هەنگاوە کردارییەکانی پەرەپێدانی زۆرتری پەیوەندییەکانیان و پتەوکردنی متمانە بگرنەبەر.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پشتیوانی هەوڵەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانن بۆ جێبەجێ کردنی سیستمی لامەرکەزی و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییە پێویستەکان، وەک لە ڕێککەوتنی نێوان هێزە بەشدارەکانی حکوومەت و کارنامەی حکوومەتی هەرێمدا هاتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران