هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی گیان له‌ده‌ست دانی سه‌ربازێکی لە هەولێر راده‌گه‌یه‌نێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش، گیانله‌ده‌ست دانی سه‌ربازێکی له هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت.
کوردپرێس: به‌پێی به‌یاننامه‌یێک که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه، "یه‌کێک له ئه‌ندامانی تیمی ئه‌رکه هاوبه‌شه‌کان- ئۆپه‌راسیۆنی عه‌زمی به‌هێز له رووداوێکدا که به‌دوور بووه له شه‌ڕ، له هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ست دا".
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "هۆکاری گیانله‌ده‌ستدانه‌که تائێستاش لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌کرێت، به‌ڵام گومانی ئه‌وه‌ی لێناکرێت به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه بێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه ناسنامه و ناو و پله‌ی ئه‌و سه‌ربازه بڵاو ناكه‌نه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی رێگه‌یان پێده‌درێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران