تەنها لە 24 کاتژمێر لە پارێزگای کوردستان 144 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە/ مەترسیی ڤایرۆسەکە پەرە دەسێنێت
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- وتەبێژی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی دووشەمە 15ی گوڵانی 1399 کۆی 1559 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە و هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 144 حاڵەتی تووشبوون زیادی کردووە.
کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 15ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 144 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1559 حاڵەت.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 367 حاڵەت
سنە 426 حاڵەت
بانە 169 حاڵەت
قوروە 119 حاڵەت
دێولان 82 حاڵەت
مەریوان 97 حاڵەت
بیجاڕ 93 حاڵەت
دیواندەرە 101 حاڵەت
کامێران 82 حاڵەت
سەوڵاوا 23 حاڵەت
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران