شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-04 08:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە تورکیا/ کۆی حاڵەتەکانی مردن گەیشتە 3 هەزار و 397 حاڵەت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 61 حاڵەتی مردن بە هۆی کرۆنا لەو وڵاتە تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 3397 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 4ی ئازاری 2020 فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکیدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 61 هاووڵاتیی تورکیا بە هۆی کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 3397 حاڵەت.

ناوبراو گوتیشی لە کۆی تاقی کردنەوەکانی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3 هەزار و 397 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە تورکیا گەیشتە 126 هەزار و 45 حاڵەت.

وەزیری تەندروستی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4 هەزار و 892 هاووڵاتی لە ڤایرۆسەکە ڕزگاریان بووە و بەوەش کۆی ئەو کەسانەی لە پەتاکە چاک بوونەتەوە دەگاتە 63 هەزار و 151 کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە