شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-12 11:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆی حاڵەتەکانی تووشبوونی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 71 هەزار و 686 حاڵەت

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا تا ڕۆژی یەکشەمە 24ی خاکەلێوەی 1399 گەیشتە 71 هەزار و 686 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 24ی خاکەلێوەی 1399 دوکتور کیانووش جیهانپوور لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ئەم کاتە کۆی 71 هەزار و 686 هاووڵاتیی ئێرانی تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و کۆی 4 هەزار و 474 هاووڵاتییش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لە دەست داوە.

جیهانپوور زیادی کرد لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1657 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە و 117 هاووڵاتییش لە هەمان ماوەدا بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.

شایانی باسە لە ڕۆژی ڕابردووەوە چالاکی و کاری بەشێک لە ئیدارە و بازاڕەکانی ئێران بە شێوەی سنووردار دەستی پێکردەوە و بە پێی ڕنێمایییەکانی ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا هەندێک لە هاووڵاتییانی ئێرانی گەڕانەوە سەر کارەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە