ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئیلام گەیشتە 391 حاڵەت
پوختەی هەواڵ
بەشی ئیلام- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 7 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام گەیشتە 391 حاڵەت.
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 24ی خاکەلێوەی 1399 دوکتور کەریمیان سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند تا ئەم کاتە کۆی 391 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لەو پارێزگایە تۆمار کراوە و 41 هاووڵاتییش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.
سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئلام زیادی کرد: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 7 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ناوبراو ئاشکراشی کرد هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا یەک حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە گەیشتە 41 کەس.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران