بەهۆی پێکدادان لەگەڵ داعش، دوو چەکداری حەشدی شەعبی گیانیان لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مشه‌و، له ڕۆژئاوای شارۆچكه‌ی خورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له نێوان داعش و حه‌شدی شه‌عبی ڕوویدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی حوسێن هاشمی، وته‌بێژی باكووری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی لەسەر هێرشەکە بە ڕۆژنیوزی وتووە داعش به هاوه‌ن هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی لیوای ١٥٢ی حه‌شدی شه‌عبی له نێو فڕۆكەخانه‌ی خورماتوو له گوندی حلێوه.
هاشمی وتیشی، دواتر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕوویداوە و دوو چه‌كداری حه‌شد گیانیان لەدەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران