شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-10 05:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا، 908کەس گیانیان لەدەست داوە و 42هەزار و 282 کەس تووشبوون

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا، نوێترین ئاماری کۆرۆنای لە تورکیادا بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان، دەردەکەوێت کە کۆرۆنا لەو وڵاتەدا بەرزترین رێژەی گیانلەدەست دانی تۆمار کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند: "لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، 96 تووشبووی کۆرۆنا لە تورکیادا گیانیان لەدەست داوە، ئەمەش بەرزترین رێژەی گیان لەدەست دانی تووشبووانە لە ماوەی یەک رۆژدا، هاوکات 4056 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆناش لە تورکیادا تۆمارکراون".

وەزیری تەندروستی تورکیا راشیگەیاند: "تا ئێستا 2142 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا چاک بوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".

بەوەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیادا گەیشتوەتە 42282کەس و 908کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە