شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-10 05:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی تەندروستی: ئاماری تووشبووان لە هەرێم گەیشتە 324 حاڵەت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 9 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران.

کوردپرێس: وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 9 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتوی گەڕەکەکانی شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی کۆری-ن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرجەم تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێرن.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە 324 تووشبوو، لەنێویاندا 3 مردن هەیە و 126 نەخۆش چاک بوونەتەوە و ئەوانی تر هەم.ویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە