شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-10 07:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەبێت PKK شەڕی چەکداری وەلابنێت و بۆ دانوستانی ئاشتی بگەڕێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پارتی دۆزی ئازادی لە بەیاننامەیێکدا داوا لە پەکەکە دەکات واز لە شەڕی چەکداری بهێنێت و داواکارییەکانی لە ڕێگەی ئاشتیەوە دەستەبەر بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی تورکیا (دۆزی ئازادی) لە بەیاننامەیێکدا لەژێر ناوی "دەبێت کۆتایی بە توندئاژۆیی بهێندرێت و بەدەست هێنانی ماف دەبێت لەڕێگەی ئاشتییەوە بێت" ئاماژە بە دانانی بۆمب لە ناوچەی "کولوپ"ی سەر بە شاری ئامەد لە کوردستانی تورکیا، دەکات کە لە ئەنجامدا پێنج جووتیار گیانیان لەدەست دا و داوا لە PKK دەکات کۆتایی بە توند ئاژۆیی بێنێت.

ئاژانسی KRDnews ڕایگەیاند لە بەیاننامەکەدا زیاتر هاتووە بەداخەوە ئەم چەشنە هەواڵە بووەتە ڕۆژەڤی میدیاکانی وڵات. ئەم گۆڕانکارییە دڵتەزێنانە کە کۆتاییان پێنایێت و ئارامیان لە خەڵک سەندووە و بۆ ماوەی 40 ساڵ لە شەڕ و پێکدادان هیچ لایەنێک سەرکەوتوو نەبوون و تەنها خەڵک تووشی پەژارە و نەهامەتی بوونەتەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: هەوڵدان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد و خەڵکی کوردستانی تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە شەڕ و تووڕەیی نواندن تەنها کێشەکە ئاڵۆزتر دەکات. سەرەڕای هەموو کەموکوڕیەکان دەبێت جارێکی دیک دانوستانی ئاشتی دەست پێبکرێتەوە. PKK دەبێت واز لە شەڕ بێنێت کە تا ئێستا خەساری بۆ خەڵک بەدواوە بووە و کێشەی بۆ هەوڵە مەدەنییەکان دروست کردووە کە هەوڵ بۆ داخوازییەکانی خەڵک دەدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە