ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران 66 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لە بارەی کۆرۆنا ڕاگەیاند و گوتی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1634 حاڵەتی نوێی تووشبوون لە ئێران تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆما گەیشتە 66 هەزار و 220 حاڵەت.
کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 21ی خاکەلێوەی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزاەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا ڤایرۆس لە ئێران کرد و ڕایگەیاند حاڵەتە نوێکانی تووشبوون ڕوو لە دابەزینە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1634 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و بەوەش کۆی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 66 هەزار و 220 حاڵەت.
جیهانپوور زیادیشی کرد لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 117 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە و تا ئەم کاتە 4 هەزار و 110 هاووڵاتیی ئێرانی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.
ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە تا ئەم کاتە 32 هەزار و 309 کەسی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و ئێستا دۆخی تەندروستییان باشە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران