شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-09 11:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەغدا ئامادە نییە بەهاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگە بۆشایییە ئەمنییەکانی عێراق پڕ بکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ دراوە هەماهەنگی هەبێت و هێزی هاوبەش دروست بکەن بۆ ئەم ناوچەیە و بۆشایییە ئەمنییەکان نەهێڵن، بەڵام بەغدا ئامادەییی نییە.

کوردپرێس:

شێخ جەعفەر مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کوڵەجۆ ڕایگەیاند، لەم ناوچەیە بۆشایییێکی ئەمنی دروست بووە، کە نە هێزە کوردییەکان کۆنتڕۆڵی تەواویان هەیە و نە هێزە عیراقیییەکان.

جێگری سەرۆکی هەرێم ئاماژەى بە ئەوەش دا، پێشتر هێزەکانی پێشمەرگە لەم ناوچەیە بوو، و زۆر باش کۆنتڕۆڵ کرابوو، بەڵام پاش پاشەکشێی هێزەکانى پێشمەرگە، هێزەکانی عیراق هاتونەتە ناوچەکە و نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکەن، بۆیە بۆشاییی ئەمنی دروست بووە.

ناوبراو باسی لە ئەوەش کرد، ئەو داعشانەى کە ئێستا دێنە ئەم ناوچەیە، لەپشتی هێزەکانی عیراقەوە دێنە ئێرە و دواتر دەگەڕێنەوە پشتی هێزەکانی عیراقەوە.

شێخ جەعفەر ئەوەشی خستە ڕوو، هەوڵ دراوە هەماهەنگی هەبێت و هێزی هاوبەش دروست بکەن بۆ ئەم ناوچەیە و بۆشاییە ئەمنییەکان نەهێڵن، بەڵام بەغدا ئامادەییی نییە.

ئاماژەى بەئەوەشدا، وەک کورد ئامادەی هەموو جۆرە ڕێکەوتنێکن بۆ پاراستنی ئەم ناوچانە و نەهێشتنی بۆشاییە ئەمنییەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند شەوی ڕابردوودا داعش هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە کوڵەجۆ، کە بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.

*لە تۆڕی میدیاییی خەڵک وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە