شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-29 06:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای عەلاوی دوا خرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو و بە ڕەزامەندیی سەرۆکی پەرلەمان، بۆ سبەی یەکشەممە دواخرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕەزامەندی داوە لەسەر داوایێکی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ دواخستنی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان، لەپێناو تەواوکردنی پێکهێنانی کابینەی حکوومەت، بۆ کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە ڕۆژی هەینی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لە نامەیێکدا بۆ حەلبووسی، داوای لێ کردبوو واده‌ی دانیشتنی پەرلەمان بۆ یەکشەممە دوابخرێت.

جێی باسە دوای ئەوەی بۆ دووەم جار دانیشتنەکە دواخرابوو، هەفتەی رابردوو بڕیار درا ئەمڕۆ شه‌ممه‌ پەرلەمانی عێراق بۆ ده‌نگدان و متمانه‌ به‌خشین به‌ کابینه‌ی حکوومه‌تی نوێی عێراق کۆبێته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە