دوو هێرشی تیرۆریستى له كه‌ركووک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە چەکدارانی داعش دوو هێرشیان بۆ سەر کەرکووک ئەنجام داوە کە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی کردەوە: هێزه ئه‌منییه‌كان پرۆسه‌ى گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌نجام داوه به‌دواى ئه‌و تیرۆریستانه‌ى هێرشیان كردۆته سه‌ر بازگه‌كانى لیواى 45ى فیرقه‌ى 11 له گوندى "مه‌تیق"ى باكوورى شارۆچكه‌ى داقووق کە لە ئەنجامدا هێزێکیان کوژرا و هێزێکیشیان بریندار بوو.
شانە ئەمنییەکەی عێراق زیادیشی کرد: "تیرۆریستانی داعش هێرشێکیشیان كردۆته سه‌ر فه‌وجى سێى لیواى 56ى حه‌شدى شه‌عبى له گوندى "حه‌مدانییه" له هه‌مان شارۆچكه کە کوژرانی هێزێکی حەشدی شەعبی بەدواوە بووە".
کۆدی هەواڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران