شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-29 06:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەسەر پرسی ئیدلیب ئەردۆغان و ترەمپ پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری ئەمەریکا و سەرۆکی تورکیا پێوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئیدلیب لەو پەیوەندییەدا تاوتوێ کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی کۆشکی سپی، جود دیر راگەیەندراوێکی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ترەمپ بڵاوکردەوە و لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەردۆغان و ترەمپ پەیوەندییێکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە و لە میانیدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "ترەمپ، جەختی کردووە لە رێگری کردن لە روودانی کارەساتی مرۆیی و کەم کردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە ئیدلیب.

ھەروەھا بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ، تاوتوێی پرسەکانی دووقۆڵی و دواپێشھاتەکانی ئیدلب و پرسەکانی ناوچەکە کراوە.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ جەختی لە پێداگری تورکیا لە کشانەوەی ھێزەکانی سووریا لەو ناوچانەی ئیدلب کردەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە