تورکیا سنوورەکانی خۆی بەرەو ئەورووپا بەڕووی پەنابەراندا کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە بۆردومانێکی سوپای سووریا بۆ سەر سوپای تورکیا زیاتر لە 33 سەرباز کوژران و 37ی دیکەش برینداربوون، تورکیا وەک ناڕەزاییێک بڕیاری دا سنوورەکانی وڵاتەکەی بەڕووی ئەورووپا بۆ کۆچبەران بکاتەوە.
کوردپرێس: بەرپرسێکی حکومەتی تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرز-ی ڕاگەیاندووە، تورکیا سەرجەم سنوورە ئاویی و وشکانییەکانی بەڕووی ھاووڵاتیانی سووریادا کردۆتەوە، تاوەکوو ڕوو لە وڵاتانی ئەورووپا بکەن.
ئەو بەرپرسە، کە ناوەکەی ئاشکرانەکراوە وتووشیەتی، "چیی دیکە ڕێڕەوەکانی ئەورووپا بەڕووی پەنابەران و کۆچبەران داناخەین".
بەبۆچوونی چاودێرانی سیاسی، ئەو بڕیارەی تورکیا وەک فشارێکە بۆ سەر وڵاتانی ئەورووپا و ناتۆ تاوەکوو لە دۆسیەی شەڕی ئیدلب هاوکاری بکەن لە دژی سووریا.
هاوکات بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەیێکی تایبەت بە دۆخی ئیدلب ئەنجام دەدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران