شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-28 06:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەروازەی سنووریی نێوان کوردستانی سووریا و هەرێم داخرا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە باکووری سووریا بڕیاری دا تاوەکوو کاتێکی نادیار دەروازەی سێمالکا دابخات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "بەمەبەستی رێگری کردن لە گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و رۆژهەڵاتی سووریا دەروازەی سێمالکا داخراوە".

دەروازەی سێمالکا لەڕووی گەشتیاری و بازرگانییەوە رۆژانە بۆ هاتووچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا بەکاردێت.

لە عێراق تاوەکوو ئێستا شەش کەس وەکوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری کراون، بەڵام لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هیچ تووشبوویێک بە ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە