شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-28 06:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەى کوژراوانى سوپاى تورکیا  ئیدلیب بەرز بووەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای سووریا بۆسەر پارێزگای ئیدلب 33 سەربازی تورکیا کوژراون و ژمارەیێک سەربازی دیکەش بریندار بوون.

کوردپرێس: پارێزگاری ھاتای، رەحمی دۆغان رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا کە لە ھێرشە ئاسمانییەکەی سوپای سووریا بۆسەر ئیدلب کوژراون بەرزبووەوە بۆ ٣٣ سەرباز.

لەلایەکی دیکەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ باس لە كوژرانی ٣٤ سەربازی توركی دەكات كە لە هێرشە ئاسمانییەكانی سووریا لە ناوچەی بارە و بلیۆنی ئیدلیب.

شەوى رابردوو سوپاى سووریا کاروانێکى سەربازى تورکیاى لە ئیدلیب بۆردوومان کرد، دواتریش تورکیا لە کاردانەوەى رووداوەکە، سنوورە ئاویی و وشکانییەکانی بە رووی کۆچبەرانی سووریدا کردەوە و رایگەیاندووە، چیدى رێگریی لە کۆچی ئاوارە سورییەکان بۆ ئەورووپا ناگرن.

لەدوای هێرشەکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوەیێکی بەپەلەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی وڵاتەکەی ئەنجام دا، سەرنجی کۆبوونەوەکە بەتایبەت لەسەر ئیدلب بووە.

فەخرەدین ئاڵتون، سکرتێری میدیایی سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی هێرشەکە بە میدیاکانی راگەیاندووە، تورکیا وەڵامی هێرشەکەی سوپای سووریا دەداتەوە کە رووی چەکەکانی لە سەربازەکانی ئێمە کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە