شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-28 07:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەسەر داوای تورکیا ناتۆ کۆبونەوەیێکی بەپەلە ئەنجام دەدات/ تورکیا داوای ناوچەی دژە فڕین بۆ ئاسمانی ئیدلیب دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لەسەر داوای حکوومەتی تورکیا، رێکخراوی ناتۆ کۆبونەوەیێکی بەپەلە ئەنجام دەدات.

کوردپرێس: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ میدیکانی تورکیا بڵاویان کردەوە لەسەر داوای تورکیا و پاش کوشتنی 33 سەربازی وڵاتەکەی و برینداربوونی 33-ی دیکە، رێکخراوی ناتۆ کۆبونەوەیێکی بەپەلە ئەنجام دەدات.

لەوبارەیەوە عومەر شلیک، سکرتێری رۆژنامەوانی پارتی داد و گەشەپێدان رایگەیاند تورکیا لەبارەی دۆخی ئیدلیبەوە پرس و راوێژ بە ناتۆ دەکات، لەبەرئەوەی ئەو هێرشەی لە ئیدلیب کراوەتە سەر تورکیا هێرشێکە ناڕاستەوخۆ کراوەتە سەر ناتۆ.

عومەر شلیک وتیشی، پێیوایە چەند هەنگاوێکی دیاریکراو دەنرێن بۆ چەسپاندنی ناوچەی ئارام لەسووریا.

تورکیا روسیای بەئەنجامدەری ئەو هێرشە تۆمەتبار کردووە و رووسیاش روونکردنەوەی لەسەر رووداوەکە دا و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان لەناوچەی ئیدلیب هیچ هێرشێکیان بۆسەر سوپای تورکیا ئەنجام نەداوە.

هەر لەمبارەوە لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی دواین پێشهاتەکانی ناوچەی ئیدلیبی سووریا، سەرۆکایەتی تورکیا داوای کرد، قەدەغەکردنی فڕینی فڕۆکەی جەنگی بەئاسمانی ئیدلیبدا رابگەیەنرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە