شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-12 08:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح و حەلبوسی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆبونەوەیێکدا دۆخی عێراق، پرسی پێکهێنانی حکوومەت و چاکسازییان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس:

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق کردوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ڕوونیش کراوەتەوە، لە دیدارەكەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر گرنگی پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێز كە نوێنەرایەتی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق بكات و "بۆچونی رونی هەبێت بۆ جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی و بتوانێت دواكاری و پێداویستی گەلی عێراق دەستەبەر بكات."

یەکی شوبات سەرۆک کۆماری عێراق محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راسپارد، لایەنەکانیش لە کۆبونەوەکانیاندا جەخت لە پشتیوانیکردنی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەکەنەوە و داواش دەکەن حکومەتی داهاتو پرسی چاکسازی و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بکاتە ئەرکی سەرەکی خۆی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە