په‌روین بوڵدان: ده‌بێت تورکیا ده‌ست له سووریا هه‌ڵبگرێت و خاکه‌که‌ى ڕاده‌ست بکاته‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی هەدەپە داوا دەکات تورکیا دەستبەجێ دەست لە سووریا هەڵبگرێت و خاکی ئەو وڵاتە ڕادەست بکاتەوە.
کوردپرێس:
هاوسه‌رۆکى گشتیى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) له په‌رله‌مانى تورکیا ڕایگه‌یاند:" ده‌بێت تورکیا ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له‌سه‌ر سووریا هه‌ڵبگرێت و خاکه‌که‌ى ڕاده‌ستى گه‌لى سووریا بکاته‌وه".
ناوبراو وتیشى:" دوێنێ هه‌مومان به‌چاوى خۆمان هه‌واڵى کوژرانى سه‌ربازانمان له ئیدلب پێگه‌شت به‌رده‌وامى ته‌رمه‌کان له‌سوریاوه هه‌مومانى غه‌مبارو نیگه‌ران کردووه".
هه‌روه‌ها وتى": ئێمه پێشتر پێشبینى ئه‌و روداوه ناخۆشانه‌مان کردووه، بۆیه دژى ره‌وانه‌کردنى هێز بۆ سوریا وه‌ستاینه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات گوێى لێ نه‌گرتین".
هاوکات جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ ره‌وانه‌کردنى هێزبوون به‌رپرسیارن به‌رانبه‌ر قوربانى دانه‌کان".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران