ژماره‌یێک په‌رله‌مانتاری عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵا له سه‌رۆككۆمار ده‌كه‌ن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژماره‌یێک په‌رله‌مانتاری عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه له سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن كه به تۆمه‌تی پێشێلكردنی ده‌ستوور سكاڵای له سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هەواڵی سۆمه‌ریه نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یێكه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه، كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوا له سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كه‌ن كه پێویسته ئه‌و به‌ڵگه‌یه پێشكه‌ش بكات كه تێدا محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی راسپاردووه بۆ پیچكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و داواكاریشن ئه‌و بنه‌ما ده‌ستووریانه‌ش بخانهڕوو كه پاڵپشت به‌وانه عه‌لاوی راسپاردووه، به تایبه‌ت كه ماوه‌ی راسپاردنی سه‌رۆكوه‌زیران كاتی به‌سه‌ر چووبوو، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان پشتگوێ خرابوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت، په‌رله‌مانتاره‌كان بڕوایان وایه كه به‌رهه‌م ساڵح به‌رپرسبووه له پێشێلكردنی ده‌ستور، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی سكاڵا به‌رزكردنه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن له دادگا به تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاسا.
بۆچوونی بەکارهێنەران