شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-31 17:48 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستەی گەشتیاریی ئێران داوای ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ چین دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران داوای لە حکوومەت کرد، بە زووترین کات سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ چین بوەستێت، دەستەی گەشتیاریی ئێرانیش پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکەی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند و داوای کرد، گەشتەکان بۆ چین و بە پێچەوانەشەوە ڕابگیرێن.

کوردپرێس:

دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران داوای لە حکوومەت کرد، بە زووترین کات سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ چین بوەستێت، دەستەی گەشتیاریی ئێرانیش پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکەی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند و داوای کرد، گەشتەکان بۆ چین و بە پێچەوانەشەوە ڕابگیرێن.

ئەو داوایە دوای ئەوە دێت کە نیزکه‌ی80 ھاووڵاتیی ئێرانی لە شاری وۆھانی چینن و لە رۆژانی رابردوودا داوایان کردبوو، ئێران بیانگەڕێنێتەوە، بەڵام حکوومەتی ئێران دەلێ: ئەو پرسە پێوسیتی بە ڕەزامەندیی حکوومەتی چینە.

وه‌ک بڵاویش کراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و داواکارییه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌سته‌ی گه‌شتیاریی ئێران به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایه‌ له‌ وڵاتی چین، که‌ تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌، شارێکی 11 ملیۆن که‌سی له‌ چین داخراوه‌ و تا ئێستا به‌ سه‌دان که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ هه‌زرانی دیکه‌ش تووشبوونیان به‌و ڤایرۆسه‌ پشتڕاست کراوه‌ته‌وه‌.

تا ئێستاش چه‌ندین وڵاتی دیکه‌ی جیهان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ راگرتووه‌ و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووشدا ئه‌و ڤایرۆسه‌ بۆ چه‌ندین وڵات گوازراوه‌ته‌وه‌، دواجار ئه‌مڕۆ دوو حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ رووسیا پشتڕاست کرانه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە