ئەردۆغان لەبارەی ئیدلیبەوە هەڕەشە دەکات و ڕووسیاش وەڵام دەداتەوە
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس:
ڕۆژی هه‌ینی 31ی کانوونی دووهەمی 2020، سه‌رۆک کۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتارێکی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی حزبه‌که‌ی کرد و گوتی: "ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان نابین و ڕێگه ناده‌ین له سنووره‌کانی ئێمه‌دا خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بکرێنه قوربانی و تۆپباران بکرێن".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ر پێشوه‌چوونێکی ره‌وشی سووریا، بۆ ئێمه زۆر جێی بایه‌خه. رێککه‌وتنی ئه‌ده‌نه مافی پێداوین به‌رگری له سنووری خۆمان له ناوچه‌کانی باکووری سووریا بکه‌ین".
وه‌ک ئاماژه‌یێک بۆ رووسیا، ئه‌ردۆغان گوتی: "هیچ که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی نییه، ناچارمان بکات له نێوان چه‌کوشی تیرۆری جیاخواز و سندانی ڕازیبوون به سته‌می حکوومەتی سووریا یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرین".
گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی ڕووسیا، "دمیتری بیسکۆڤ" وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه و گوتی رووسیا سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌کانی خۆی به گوێره‌ی رێککه‌وتنی "سوچی" له نێوان مۆسکۆ و ئه‌نقه‌ره، سه‌باره‌ت به "ئیدلب" جێبه‌جێکردووه.
گوتیشی: "هێرشه تیرۆریستییه‌کان له سنووری پارێزگای ئیدلب بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌کی نیگه‌رانی قوڵی رووسیا".
سه‌رۆکی تورکیا ڕایگەیاندبوو، "مۆسکۆ پابه‌ند نه‌بووه به‌و ئه‌رکانه‌ی به گوێره‌ی رێککه‌وتنی سوچی ده‌که‌ونه ئه‌ستۆی، له باره‌ی ئیدلبه‌وه".
له وه‌ڵامیدا، گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی رووسیا گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نین. ئێمه هه‌موو پابه‌ندییه‌کانمان جێبه‌جێ کردووه. به گوێره‌ی رێککه‌وتنی سوچی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئیدلب ده‌که‌ین".
بۆچوونی بەکارهێنەران