چین لە هەرێمی کوردستان کونسوڵخانە دروست دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم مۆڵەتی دروست کردنی کونسوڵخانەی وڵاتی چین لەگەڵ نوێنەرایەتی دبلۆماسی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان واژۆ دەکات.
کوردپرێس: راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە بە سەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبونی نی روچی، كونسوڵی گشتیی كۆماری چین مۆڵەتی دروست كردنی كونسوڵخانەی كۆماری چین لە هەولێر واژۆ کراوە.
ئەوەش هاتووە، باڵەخانەی كونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر، پێشتر لە رێككەوتی 31/10/2018 و لە زەوی تەرخانكراو بۆ كونسوڵخانەكان لەسەر رێگەی پیرمام زەوییەكەی بۆ تەرخان كراوە.
وەزارەتی شارەوانی روونیشی کردوەتەوە، دوای واژو كردنی مۆڵەتی دروست كردنی کونسوڵخانەکە دەست دەكرێت بە دروست كردن و جێبەجێ كردنی كارەكانی باڵەخانەكە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران