شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-13 14:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی عێراق دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کۆ بوونەوە و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە جنین هینیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ( UN) لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق تاوتوێ کران.

لەو دیدارەدا باس لەوەکرا کە عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموو لایەنەکان هەستیاریی بارودۆخەکە لە بەرچاو بگرن، هەروەها جەخت لەوە کرایەوە، "گرژبوونی زیاتری رەوشەکە لە قازانجی خەڵکی عێراق و ناوچەکە نییە و پێویستە ئاشتی و سەقامگیریی عێراق بپارێزرێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو، باشترکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و ھەماھەنگی زیاتر لە گەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان توەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە