شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-13 13:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەلاحەدین دەمیرتاش دەبێتە مۆرەیێکی سەرەکی لە سیاسەتی تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وەهاپ چوسکۆن دەڵێت سەلاحەدین دەمیرتاش یەک لەوانەیە کە بۆشایی سیاسیی داهاتووی تورکیا پڕ دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەهاپ چوسکۆن توێژەی بواری ماف بە دۆیچە وێلە-ی وتووە نەوەی نوێی سیاسەتوانان لە تورکیا شوێنی نەوەی پێشوو دەگرنەوە کە سەلاحەدین دەمیرتاش یەکێک لەوانەیە.

ناوبراو بە کەناڵی دۆیچەی وێلەی ئەڵمانیای وت: ئەمڕۆکە گۆڕەپانی سیاسیی تورکیا لەدەستی کەسانێک وەکوو ئەردۆغان، قلیچدارئۆغڵۆ و باخچەلی دایە بەڵام بەبۆنەی بەساڵاچوونەوە ئەم کەسانە گۆڕەپانەکە چۆڵ دەکەن و بۆشایی دروست دەبێت.

ئەم شرۆڤەکارەی زانستگای دیجلەی دیاربەکر زیادی دەکات: ئەو بۆشایەی لە داهاتوودا دروست دەبێت سێ کەس پڕی دەکەنەوە کە بریتین لە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، شارەوانی ئێستای ئیستامبۆڵ؛ عەلی باباجان وەزیری پێشووی دەرەوەی تورکیا و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە حزبی کوردگەرای دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لەسەردەمی سەرۆکایەتی سەلاحەدین دەمیرتاش-دا زیاتر لە هەر کاتێکی تر دەنگی کوردەکانی کۆ کردەوە و گەیشتە پەرلەمان.

چوکسۆن ڕاشیگەیاند: سەلاحەدین دەمیرتاش دەوری گرینگی بینیوە لە ڕاکێشانی دەنگی کوردەکان و بەهێزتربوونی پارتەکەی و تەنانەت ڕێگەشی بۆ ڕاکێشانی تورکەکان بۆ ناو هەدەپە خۆش کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە