شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-13 12:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئوسترالیا نیگەرانە تووشی چارەنووسی کوردی سووریا ببێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری ئین سیکستی ئوسترالیا دەنووسێت: ئوسترالیا لە زۆرینەی سیاسەتەکانیدا شوێنی ئەمەریکا دەکەوێت بەڵام لەوە دەترسین ئەمەریکا ڕۆژێک بەجێمان بهێڵێت وەکوو چۆن کوردەکانی سووریای بەجێهێشت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئین سێکستی ئوسترالیا کە تۆرێکی گەورەی کۆمەڵایەتیی ئەو وڵاتەی بەدەستۆیە لە یادداشتێکدا باسی ڕێژەی وابستەیی ئوسترالیا بە ئەمەریکاوە دەکات.

نووسەری ئەم یادداشتە دەڵێت لە ڕاستیدا ئوسترالیا لە زۆرینەی هەڵویستە جیهانییەکانیدا بەبێ سێ و دوو شوێنی ئەمەریکا کەوتووە بەڵام بە ئاوڕدانەوە لە بەهێزتر بوونی چین مومکینە ئەم بابەتە بۆ ئوسترالیا خەساری لێبکەوێتەوە و ئەمەریکا، ئوسترالیا لەبەرامبەر چینی بەدەسەڵات تەنها بهێڵێتەوە.

ئەم گۆڤار هێرشی مانگی ئاکتەوبری تورکیا بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا و چرای سەوزی ئەمەریکا بۆ هێرشی سەبازیی تورکیا دێنێتەوە بیر و دەنووسێت: لە مانگی ئاکتەوبری 2019 ڕووداوێکی شوکهێنەر ڕوویدا و دۆناڵد ترەمپ سەرەڕای دۆستی لەگەڵ کورد، خەیانەتی لێیان کرد لە حاڵێکدا کورد وەفادارترین هاوپەیمانی ئەمەریکا لە سووریا بوو.

گۆڤاری ئین سێکستی لە درێژەدا دەڵێت کورد نەک هەر زۆرینەی بەشی شەڕی دژبەداعشی لە ئەستۆ گرت بەڵکوو 11000 کەس لە هێزەکانی لەو ڕێگایەدا بوونە قوربانی.

لەدرێژەدا گۆڤاری ئین سێکستی باس لە نیگەرانیی ئوسترالیا دەکات لە ئەگەری دووپات بوونەوەی خەیانەتی ئەمەریکا و وتوویە لە حاڵێکدا کە چین لە ناوچەکەی ئێمەدا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتر دەبێت ئێمە نیگەرانی ئەوەین کە چارەنووسی کوردانی سووریا چاوەڕێمان بکات و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خەیانەتمان لێ بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە