شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-07 06:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ڕێبەری باڵای شۆڕش دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەی شەهید بوونی سەردار قاسم سولەیمانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بەناوی خۆم و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵەیان دەکەم و هیوادارام جێگەی بەهەشت بێت".

دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئایەتۆڵڵاخامنەیی

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

إِنَّا للّه وإِنّا إِلَیهِ رَاجِعُونَ

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

سڵاوتان لێ بێت

رووداوی لەدەستچوونی سەردار حاجی قاسم سوله‌يمانى بووەتە مایەی ئه‌سه‌ف و نیگەرانی بۆ خەڵک و ‏حکوومەتی هەرێمی کوردستان. بەڕێزیان دۆستمان بوو لە بەرەی شەڕی دژ بە دیکتاتۆری و پشتیوان و ‏هاوسەنگەریشمان بوو لە دژی گرووپی تیرۆريستی داعش، بەشێوەیێک کە چەندین جار لەلایەن سەرجەم ‏بەرپرسانی عێراق و هەرێمەوە ڕێز لە زەحمەت و فیداکارییەکانی گیراوە. ‏

به‌ناوی خۆم و گەلی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەم، هیوادارم ‏جێگای بەهەشتی بەرین بێت.‏

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ـ عێراق

6-1-2020

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە