لەسەر گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی عێراق عەبدولمەهدی و مەسعوود بارزانی پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا عادل عەبدولمەهدی و سەرۆک بارزانی دوایین پەرەسەندنی رووداوەکان و هەڵوێستی عێراقیان تاوتوێ کرد.
کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق پەیوەندییێکی تەلەفۆنی بە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پەرەسەندنی رووداوەکانی ناوچەکە و عێراق کردووە.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سرووشتی پەیوەندییەکانی ئێستا و هەڵوێستی عێراق و بەردەوام بوونی کاری هاوبەشی نیشتمانی و هاوکاری پتەو بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و بەرژوەندی و سەروەری نیشتمانی تاوتوێ کران.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دوای ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق و بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان دێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران