زەریف: ئەمەریکا لە دەرئەنجامەکانی ئەو کار تیرۆریستییە بەرپرسیارە
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییێکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا دۆخی ئێستای ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند: هەر پێشهاتێک رووبدات بەهۆی شەهید کردنی سەردار سولەیمانی، ئەمەریکا لێی بەرپرسیارە.
لەم پێوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ دەڵەت و میللەتی ئێران بە بۆنەی هەهید بوونی سەردار سولەیمانییەوە ڕاگەیاند.
کۆدی هەواڵنر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران