سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: كورد لەسەر پرسە سیاسییەكان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست دەبێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بابەتە هەنووكەییەكانی وڵات كۆ دەبێتەوە و كوردیش بڕیاری یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی لەسەر پرسەكان داوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان سەبری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە: "هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا، لەسەر پرسە هەنووكەییەكانی عێراق و پێشڤەچوونە سیاسییەكان، یەک هەڵوێست دەبێت".
ڤیان سەبری دەشڵێت: "ئەم یەكدەنگی و یەكهەڵوێستییەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان، ڕەنگدانەوەی لەسەر هەرێمی كوردستانیش دەبێت، هەروەها دەبێتە دەرفەتێكیش بۆ سەركردەكانی كوردستان و كاری زیاتری پێكەوەیی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران