شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-02 11:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی بۆ دەستنیشان کردنی سەرۆکی نوێی حکوومەتی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆمار لە پەیوەندایە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، کە بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی دەستنیشان کردنی سەرۆکی نوێی حکوومەت پەیوەندیی بە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقەوە کردووە.

کوردپرێس: میرانی لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتی هێشتا سەرۆک کۆمار گوشاری سیاسی لەسەرە، بەڵام لەمیانی پەیوەندیم لەڕێگای تەلەفۆنەوە داوام لێکرد، کە هەوڵ بدات کەسێکی بۆ سەرۆکایەتی حکوومەتی داهاتوو رابسپێرێت، کە دەستوور جێبەجێ بکات ‌و سزای گەندەڵکاران بدات و هەوڵ بدات پێش رازی کردنی پارتە سیاسییەکان هەوڵی رازی کردنی شەقام بدات.

میرانی هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە داوایان لەسەرۆک کۆمار کردووە هەوڵی ناوبژی و نێوەندگیری لەنێوان چینی سیاسی و جووڵەی شەقام بدات، کە بە قسەی ناوبراو سەرۆک کۆمار پەیامەکەی بەهەند وەرگرتووە.

سەبارەت بەکەسایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیری کاربەڕێکەر میرانی وتی: کەسێکی پەسەندکراوە، بەڵام بەهۆی سیستەمی پشکپشکێنە و ئەو گوشارانەی لەماوەی سەرۆکایەتییەکەی لەسەری بوون، دەسەڵاتی جێبەجێ کردنی نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە