پۆمپیۆ بۆ عەبدولمەهدی: ئه‌رکی حکوومه‌تی عێراقە رێگری بکات له دووباره هێرشکردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئەمەریکا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، به ئه‌رکی حکوومه‌تی عێراقی زانیوه رێگری بکات له دووباره هێرشکردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له به‌غدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له راگه‌یه‌ندراوێکدا ناوه‌رۆکی دوایین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان مایک پۆمپیۆ و عادل عه‌بدولمه‌هدی بڵاوکرده‌وه، ئاشکرای کردووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به توندی ئیدانه‌ی هێرشی بۆسه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا کردووه.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دووپاتی کردۆته‌وه، ئه‌رکی حکوومه‌تی عیراقه پارێزگاری له ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌کانیان له وڵاته‌که بکات و رێگری له هێرشی هاوشێوه بکات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاشکراشی کردووه، پۆمپیۆ به عه‌بدولمه‌هدیی وتووه ئه‌مریکا عێراقێکی ئازاد، سه‌ربه‌خۆ و سه‌روه‌ری ده‌وێت و واشنتۆن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه له عێراق کار ده‌کات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران