شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-02 09:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە بۆنەی پشت هەڵکردن لە کورد دەبێت لێپێچینەوە لەگەڵ ترەمپ بکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤارێکی ئەمەریکی دەنووسێت دەبوو لە پڕۆسەی لێپرسینەوە لە ترەمپدا باسی پشت هەڵکردن لە کوردەکان وەکوو جەنایەت دژی مرۆڤایەتی باسی لێوە بکرێت و بەم بۆنەشەوە ترەمپ باسوخواستی لێبکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نیوجێرسی هیڵزی ئەمەریکی دەڵێت یەکێک لە خراپترین بڕیارەکانی حکوومەتی ئەمەریکا پشت هەڵکردن لە کوردانی سووریا بوو.

ئەم گۆڤارە دەنووسێت ئەگەر ئێمە دەستمان بە دەقی گفتوگۆی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان گەیشتبا دوچاری شۆک دەبووین. ئەو گفتوگۆیە لە نێوان سەرۆکانی ئەمەریکا و تورکیا خەیانەت کردن لە کوردی لێکەوتەوە لە حاڵێکدا کە کورد دەوری سەرەکیی لە شەڕی داعشدا بینی.

نیوجێرسی هیڵز بڕوای وایە ئێستا کە ترەمپ بە بۆنەی بڵاو کردنەوەی دەقی گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسانی ئوکراینا لێپرسینەوەی لێدەکرێت دەبوو لە بەشێکی لێپرسینەوەکەدا پرسی پاکتاو کردنی ڕەگەزیی کوردانی سووریاشی لێبکرێت، کە جەنایەت دژی مرۆڤایەتی دێتە ئەژمار.

ئەم گۆڤارە هەروەها ڕەخنە لەو میدیایانە دەگرێت کە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لەلایەن تورکیا و ئەمەریکاوە لە باکووری سووریا بە سەرکەوتن ناو دەبەن بۆ ترەمپ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە