شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-02 12:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق هەناردەى نەوتى بۆ مانگى رابردوو ئاشکرا کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند مانگى رابردوو زیاتر لە ١٠٦ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەى دەرەوە کراوە و بەراورد بە مانگى پێشووتر زیادی کردووە.

کوردپرێس: عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، مانگى رابردوو بڕى ١٠٦ ملیۆن و ٢٦٥هەزار و ٣٠٧ بەرمیل نەوت هەناردەى دەرەوە کراوە و داهاتەکەشى شەش ملیار و ٧٠٠ ملیۆن و ١٧٤ هەزار دۆلار بووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ١٠٣ ملیۆن و ٩٠هەزار و ٥٥٠ بەرمیل نەوتى لە کێڵگە نەوتییەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراقەوە هەناردەکراوە و لە کێڵگە نەوتییەکانى کەرکووک بڕى دوو ملیۆن ٨٢٧ هەزار و ٥٠ بەرمیل نەوت لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە هەناردەکراوە.

باسى لەوەشکردووە، بڕى ٣٣٧ هەزار و ٧٠٧ بەرمیل نەوت لەڕێگەى وڵاتى ئەردەنەوە هەناردەکراوە.

جیهاد راشیگەیاند، بڕى هەناردەى رۆژانە ٣ ملیۆن و ٤٢٨ هەزار بەرمیل نەوت بووە و نرخى فرۆشتنى هەر بەرمیلێک نەوتیش بە ٦٣ دۆلار و ٥ سەنت بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە