شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-02 21:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی توركیا داواكەی ئەردۆغانی بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا پەسەندكرد 

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پەرلەمانی توركیا یاداشتنامەی ڕێگەپێدان بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا كە لەلایەن سەرۆكایەتیی كۆمارەوە ئامادەكرابوو پەسەند كرد.

کوردپرێس: ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی توركیا ڕۆژی پێنج شەممە 2/1/2020 دانیشتنێكی نائاسایی بە سەرۆكایەتی مستەفا شەنتۆپ سەرۆكی پەرلەمان، دەستیپێكرد و مۆڵەتی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ ڕەوانەكردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا تاكە خاڵی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی گشتیی بوو، لەگەڵ خوێندنەوەی دەقی مۆڵەتەكە، گفتوگۆكان دەستیان پێكرد.

لە كۆتاییدا یاداشتنامەی ڕێگەپێدان بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا كە لەلایەن سەرۆكایەتیی كۆماری توركیاوە ئامادەكرابوو، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەندكرا.

لە كۆبوونەوەكەی پەرلەماندا 325 پەرلەمانتار بە بەڵێ و 184 پەرلەمانتار بە نەخێر دەنگیاندا.

پێشتریش پەرلەمانی توركیا چەند جارێک ڕێگەی بە سوپای وڵاتەكەی داوە، كە لە دەرەوەی سنوورەكانی بە تایبەتی لە عێراق و سووریا لەشكركێشی و ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەنجام بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە