شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-30 10:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێژەی کرێکارە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونە

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- جێگری وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا وتوویەتی ڕێژەی سەردانی کرێکارە ئێرانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەیێکی بەرچاو زیادی کردووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 8ی بەفرڕانباری 1398 بەرانبەر بە 29ی کانوونی یەکەمی 2019 ئاگرین عەبدوڵڵا جێگری وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا وتوویەتی هیچ یاسایێک بۆ سنووردار کردن یان خود ڕێگری کردن لە هاتنی کرێکارە ئێرانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان بوونی نیە و ڕێژەی ئەو کەسانەی بۆ کرێکاری لە ئێرانەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بە ڕێژەیێکی بەرچاو زیادی کردووە.

جێگری وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان گوتیشی لە هەرێمی کوردستان ئازادیی کار و خزمەت لە بازاڕەکاندا بە شێوەی ڕەها کاری پێدەکرێت و کرێکارە ئێرانییەکان دەتوانن بە ئازادانە بێنە بازاڕەکانی هەرێم و کار بکەن.

ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بە هۆی جیاوازیی نرخی دراوەکان بەرانبەر بە تمەنی ئێرانی ڕێژەی کرێکارەکان بە شێوەیێکی بەرچاو زیادی کردووە و پێشتر زیاتر کرێکاری بیناسازی ڕوویان لە هەرێم دەکرد بەڵام ئێستا کرێکارە ئێرانییەکان بە تەواوەتی لە هەرێم زیادی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە