شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-17 04:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناوی ژماره‌یێک کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانی عێراق ئاشکرا دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ناوی ژمارەیێک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێشکه‌ش به‌ سەرۆک کۆماری عێراق دەکرێت.

کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری سەرچاوەیێکی سیاسی گواستەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ناوی ژمارەیێک کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بەدەست گەیشتووە و بڕیاریشە یەکێکیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ راسپێرێت.

ئاشکراشی کردووە کە لەناو ئەو کاندیدانەی کە ناوەکانیان بەدەست سەرۆک کۆمار گەیشتوون، محەمەد شیاع سودانی، ئەسعەد عیدانی و مستەفا کازمی هەن، هەروەها ناوی دادوەر رائد جوحیش لەلایەن خۆپیشاندەراونەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران ئاراستەی سەرۆک کۆمار کراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشتر دوای راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، پرسی دیاری کردنی کوتلەی گەورەی پەرلەمانی کۆتایی هاتووە. ئاشکراشی کرد، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بە سەرۆک کۆماری راگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە دواین رۆژی دەبێت لە ئەرکەکەیدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە