شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-17 04:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق وەڵامی سەرکۆماری عێراق دەداتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق وەڵامی نامەکەی سەرکۆماری عێراقیان داوەتەوە، کاتێ پرسیاری لێ کردبوون لەبارەی دیاریکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عێراق، بە مەبەستی کاندیدکردنی کەسێک بۆ سەرۆک وەزیرانی کاتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم ئێوارەیە میدیاکانی عێراق وەڵامی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقیان بۆ نامەکەی بەرهەم ساڵح بڵاو کردەوە و بۆ سەرکۆماریان نووسیوە "پێشتر پێمانڕاگەیاندووی کوتلە گەورەکە کامەیە".

وەڵامەکە بە ناوی حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاو کراوەتەوە و تێیدا بە بەرهەم ساڵح دەڵێ "پێشتر پێمانڕاگەیاندبووی کە کوتلە گەورەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران کامەیە، هەر لەسەر بنەمای ئەم پێڕاگەیاندنەشەوە ساڵی رابردوو عادل عەبدولمەهدییتان وەک کاندیدی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران راسپارد بۆ پێکهێنانی حکوومەتی ئێستا".

ئەگەرچی پەرلەمانی عێراق هەمان ئەو پێکهاتەیەی هەیە کە ساڵی رابردوو هەیبووە و ئەوکات سەرکۆمار هەمان پرسیاری لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە و ئەوانیش رۆژی دووی ئۆکتۆبەی ٢٠١٨ بە نووسراوی ژمارە م.ر ٢٥٣٥ وەڵامیان داوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە