نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق، کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا ويستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا دووپات كرده‌وه.
کوردپرێس: ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ى ڕۆژی دووشه‌ممه 16/12/2019 له هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ستيفن هيكى، باڵيۆزى تازه‌ى به‌ريتانيا له عێراق دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كان و پێشهاته‌كانی ئاينده‌ى پرۆسه‌ى سياسييان له وڵات تاوتوێ كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شانشينى يه‌كگرتوو، مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى داعش له چه‌ند ناوچه‌يێكى عێراق و پێويستيى به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چۆنيهتيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران