شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-22 10:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان پەیامێکی ماتەمین ئاڕاستەى بەرهەم ساڵح دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی ماتەمینی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پێگەیشت، لەبارەی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەپەیامەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاندووە "بەداخ و پەژارەیێکی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەست دان و برینداربوونی ژمارەیەک ھاووڵاتی بێتاوانم پێگەیشت، کە بەهۆی پەلامارە تیرۆریستییەکەی بەغدای پایتەختی عێراق بوونە قوربانی، بەو بۆنە خەمبارەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆریستییە دەکەم و جارێکی دیکە هەڵوێستی نەگۆڕی تورکیا بۆ عێراقی دۆست دووپاتدەکەمەوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".

هەروەها راشیگەیاندووە، بە ناوی خۆم و گەلی تورکیا ماتەمینی خۆم رادەگەیەنم بۆ گەلی عێراقی برا و دۆست لە رێگەی بەڕێزتانەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە