پاش تەقینەوەکانی بەغدا، کازمی گۆڕانکاری لە پێنج پۆستی گرنگی سەربازیدا کرد
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق لە زنجێرەیەک توویتدا بڵاوی کردەوە، مسته‌فا کازمی فه‌رمانی بۆ گۆڕین و دوو رخستنهوهی چەندفەرماندە و بەرپرسێک دەرکردووە ئەوانیش:
یەکەم: دوور خستنه‌وه‌ی فه‌ریق روکن عامر سه‌دام بریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ کاروباری هه‌واڵگری و راسپاردنی فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بوو ره‌غیف بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئەو پۆستە.
دووەم: دوور خستنەوەی ئەبووعەلی بەسری لە بەرێوەبەری گشتیی هەواڵگری و تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆ و راسپاردنی حەمید شەتری.
سێیەم: گواستنه‌وه‌ی فه‌ریق قه‌یس محه‌مه‌داوی فه‌رمانده‌ی گشتی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و راسپاردنی لیوار روکن ئەحمەد.
چوارم: دوور خستنه‌وه‌ی فه‌ریق روکن جه‌عفه‌ر به‌تات له پۆستی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی و راسپاردنی فه‌ریق روکن رائد شاکر جه‌وده‌ت.
پێنجەم :دوور خستنه‌وه‌ی لیوا باسم مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵگری و ئاسایشی ئۆپراسیۆنهکانه له پۆسته‌که‌ی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران