لە دەستپێکی کابینەی 9یەمەوە بە بەهای ١٢ ملیار دۆلار پڕۆژه‌مان په‌سەند کردووه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له دەستپێکی کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا تاوەکوو ئێستا، بە بەهای ١٢ ملیار دۆلار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان په‌سەند کردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپێس، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە توویتەری خۆی رایگەیاند: "له ماوه‌ی کارکردنی ئه‌م کابینهیەدا، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی کارکردنی به بڕی دوو ملیار و ٥٦٠ ملیۆن دۆلار بەخشیوە".
ناوبراو دەشڵێت، ئه‌م هه‌نگاوانه ته‌نیا دهستپێکە بۆ گهشهپێدانە له که‌رتی تایبه‌تدا و فره سه‌رچاوه کردنی ئابووری، به‌و واتایه دێت که هه‌موو که‌رت و بوارێک هه‌لی پێشخستنی پێبدرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، چه‌ندین پڕۆژه‌ی په‌سه‌ند کردووه و ده‌کاته ١٢ ملیار دۆلار که پڕۆژه‌کان خۆیان له بوارەکانی پیشه‌سازیی، نیشته‌جێبوون، په‌روه‌رده، گه‌شتوگوزار، وه‌رزش، بازرگانی، ته‌ندروستی و کشتوکاڵ دەبیننەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران