شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-22 07:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاپای ڤاتیکان هاوخەمیی خۆی بۆ تەقینەوەکانی عێراق دەردەبڕێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاپای ڤاتیکان فرەنسیسی برووسکەیێکی ماتەمینی ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق کرد و بە توندی ئیدانەى تەقینەوەکەى شارى بەغدا دەکات.

کوردپرێس: بەپێی رایگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆماری عێراق؛ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق برووسکەیێکی ماتەمینی لە پاپای ڤاتیکان فرەنسیسی یەکەم پێگەیشت، لەبارەی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا کە ژمارەیێک قوربانی لێکەوتەوە.

پاپای ڤاتیکان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە "قەداسەتی پاپا فرەنسیسی یەکەم بە داخ و پەژارەیێکی زۆرەوە هەواڵی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی تەیەرانی لە بەغدا پێگەیشت، بەڕێزیان زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆرستییە قێزەوونە دەکات، نزاش دەکات بۆ گیانی قوربانیان و خێزانەکانیان، هیواخوازیشە کە ھەمووان بەیەکەوە کار بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی".

هەروەها پاپا ھیواداریشە بە گیانی برایەتی و هاریکاری و ئاشتییەوە ئەم قۆناغە دژوارەی ئێستا تێپەڕێت، ھاوکات پاپا فەرەنسیس لە ناخی دڵەوە نزا بۆ گەلی عێراق دەکات تا ھەمیشە لە ئاشتی و ئارامیدا بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە